بەدواداچوون بۆ کردنەوەى دەروازەى سازان لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە
2022-03-12
294 جار خوێندراوەتەوە

حکومەت چی‌ کردووە بۆ کردنەوەی‌ دەروازەی‌ سازان لە سنوری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە؟

بەهۆی‌ بێکاری‌، نەبوونی‌ پرۆژەکانی‌ وەبەرهێنان‌و لاوازی‌ جوڵەی‌ بازرگانی‌‌و پیشەسازی‌، کردنەوەی‌ دەروازەی‌ خاڵی‌ سنوری‌ سازان بووەتە داوای‌ خەڵکی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە.

بێکاری‌‌و لاوازی‌ جوڵەی‌ کارو بازاڕ لە هەڵەبجە، بووەتە هۆی‌ ئەوەی‌ بەردەوام ژمارەی دانیشتوانی‌ هەڵەبجە بەرەو کەمبوونەوە بڕوات، ئەوەش بەهۆی‌ کۆچی‌ هاوولاتیان لە شارەکەو ناحیەکانی‌ خورماڵ‌و بیارەو سیروانەوە بۆ شاری‌ سلێمانی‌‌و شارەکانی‌ تر.

بە ژمارە (٢٠٤) لە (٩ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٢) داوامان کرد حکومەت بەتایبەت وەزیری‌ ناوخۆ ڕوونکردنەوەمان پێبدات سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی‌ ئەو دەروازەیەو هێنانەدی‌ یەکێک لە خواست‌و داواکانی‌ خەڵکى پارێزگاى هەڵەبجە، بە دڵنیاییەوە کردنەوەی‌ ئەو خاڵە سنورییە لەنێوان وڵاتی‌ ئێران‌و هەرێمی‌ کوردستاندا یەکێک لە دەسەڵاتە فیدراڵیەکانەو پێویستە حکومەتی‌ بەغدا ڕەزامەند بێت، بەڵام خۆ ئەبێت حکومەتی‌ هەرێم ئەم دۆسیەو داوایە بجولێنێت تا ڕەزامەندی‌ حکومەتی‌ بەغدا وەردەگیرێت، هەروەها پێویستە ئامادەکاری‌ بکرێت لە ڕووی‌ ڕێگاو پێداویستی‌ تری‌ پەیوەندیدار بە فەرمانگەکانی‌ حکومەت بۆ کردنەوەی‌ ئەو دەروازەیە.

عومەر گوڵپی‌

ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کورستان

١٢ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٢


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 295,738     ژمارەی میوان 57