خه‌ندان-
عومەر گوڵپى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان رایگه‌یاند، جیاوازی داهاتی نەوت لەنێوان سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و ستافەکانیدا، نزیکەی 17 ملیار و 226 ملیۆن دیناری مانگانەیە.
عومەر گوڵپى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یامێكدا له‌باره‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "لە کۆبونەوەی ژمارە (16)ی ڕۆژی (28ی 6ی 2021)ی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی داهاتی نەوتەوە، تیمی حکومەت کە پێکهاتبون لە (پێنج وەزیر) بە پەرلەمان و پەرلەمانتارانیان وت، بڕی (42%)ی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی‌و بۆ موچە تەرخان دەکرێت، بەڵام سەرۆکی حکومەت لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی خۆى لە ڕۆژى 3ى 3ى 2022، وتی، بڕی (41%)ی داهاتى نەوت دەگەڕێتەوە وەزارتی دارایی‌و بۆ موچە تەرخان دەکرێت".
"تەنها جیاوازیی نێوان ئەو دو زانیارییە (1%)ە، ئەوەش بۆ داهاتی مانگی (2) ئەگەر نەوت بە (90) دۆلار فرۆشرابێت"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تەنها جیاوازیی نێوان ئەو دو زانیارییە (1%)ە، ئەوەش بۆ داهاتی مانگی (2) ئەگەر نەوت بە (90) دۆلار فرۆشرابێت دەکاتە بڕی 11 ملیۆن و 880 هه‌زار دۆلاره بۆ مانگێک، بە دیناریش دەکاتە، 17 ملیار و 226 ملیۆن دیناره.
"ئایا دەکرێت لە بابەتێکى هەستیارى وەک دۆسیەى نەوت سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى وەزیران بەمجۆرە زانیاریى جیاواز بخەنەڕو؟"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌پرسێت، "ئایا دەکرێت لە بابەتێکى هەستیارى وەک دۆسیەى نەوت، کە پڕیەتى لە ناشەفافیەت، سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى وەزیران بەمجۆرە زانیاریى جیاواز بخەنەڕو؟".
سێی ئه‌م مانگه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت رایگه‌یاند، "ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت، چه‌ند بابه‌تێك له خۆی ده‌گرێت، به‌شێكیشی وه‌كو قه‌رز، بۆ دانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و قه‌رزانه ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر 100%ی ئه‌و پاره‌یه حیساب بكه‌ین، 7%ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌ڕوات، 43%ی پاره‌كه حكومه‌ت ده‌یداته‌وه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌مه گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تین و هیچ گرێبه‌ستێكیش له‌و كابینه‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام 43%ی حكومه‌ت پابه‌نده بیداته‌وه".
وتیشی، "%9ی ئه‌م پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بڵێم، پێشتر و پێش ئه‌م كابینه‌یه، نێوان 25 تاكو %28ی ئه‌م پاره‌یه ده‌هاته‌وه موچه، له‌م كابینه‌یه دوای ئه‌و گۆڕانكاریی و چاكسازییانه‌ی كه كردومانه، ئێستا %41ی پاره‌ی نه‌وت ته‌نیا بۆ موچه ته‌رخان ده‌كرێت، واته له كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه نه‌وته‌كه‌مان به حیساب داهاتی هه‌یه، 41%ی ته‌نیا بۆ موچه ته‌رخان ده‌كرێت، واتای ئه‌وه نییه پاره‌كه‌ی تریش به فیڕۆ ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی تریش هه‌ر بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت، كه نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌ویش تێچوی هه‌یه".