رۆژى چوارشەممە، ٩ى ٣ى ٢٠٢٢، لە شارى هەولێر بەشدار بووم لە ۆرک شۆپێک بۆ ناساندنى ڕێککەوتننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى.
دەقى هەواڵ و زانیارییە سەرەکییەکان:
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون بە ناوەرۆکی رێکەوتننامەی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاری گەندەڵی و میکانیزمەکانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕۆژى چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٩، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP)، له‌هۆتێل ڕامادا لە ھەولێر، ۆرکشۆپێکی بۆ لیژنەکانی كاروبارى یاسایی، دارایی، كاروبارى ئابوورى، دەستپاكى، و كاروباری پەڕلەمان و سکاڵا، لەژێر ناونیشانی (رێکەوتننامەی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاری گەندەڵی و ڕاگەیەنراوی دۆحە بۆ پەرلەمانتاران) بەرێوەبرد، وەک بەشێک لە پرۆژەی بەرەناگربوونەوەی گەندەڵی دەستپێشخەری دادوەری بازرگان کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا EU پشتیوانی دارایی دەکرێت رێکخست.