41 پەرلەمانتاری کوردستان داوای بانگهێشتکردنی وەزیرانی بازرگانی و دارایی دەکەن
2022-03-11
225 جار خوێندراوەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان، داوا لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن گرانبوونی نرخی خۆراک بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە و بانگهێشتی دوو وەزیری پەیوەندیداریش بکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 09-03-2022  عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، 41 پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی (بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی رۆژانەی هاونیشتمانییان) بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە.
 
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی دادگەری گوتیشی، پەرلەمانتاران داوا دەکەن لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشتی وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی و داراییی بکرێت.
 
عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای دواکەوتنی مووچە و بەرزی نرخی دۆلار، ئێستا شەڕی رووسیا و ئۆکراینا کراوەتە بیانوو بۆ گرانکردنی نرخی خۆراک و کاڵا، ئێمە ئامانجمانە گوشار بکەین بۆ ئەوەی ریگریی لە بەرزبوونەوەی نرخ بکەین و ئەوەندەی دیکە باری سەرشانی هاونیشتمانییان قورستر نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,985     ژمارەی میوان 291