پاڵپشت بە ماددەی (٣١)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، واژۆیەکمان پێشکە کرد بۆ ڕاسپاردنى بەرێزان لە (لیژنەى دارایى و کاروبارى ئابورى) بۆ بەدواداچوونى ئەم سێ بابەتەى گرنگە:
١ـ هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مووچەخۆران بۆ مانگى (٢)ى ساڵى (٢٠٢٢).
٢ـ هۆکارى ئەوەى کە داهاتەکانى نەوت و ناوخۆ بەشى مووچەو خەرجیەکان ناکەن.
٣ـ نەبوونى پارە لە بانکەکانى سلێمانى کە بووەتە هۆى کێشەى گەورە بۆ مووچەخۆران و کۆمپانیاکانى دەرمان و پاککردنەوە.