پاش بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی پێی گەیشتووین، بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین کە دواخستنی مووچەی مووچەخۆران و خەرجنەکردنی پێشینەی مانگانەی فەرمانگەو نەخۆشخانەکان و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی دەرمان و پاککردنەوەی شارەکان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە هیچ پاساوێکی نیەو داهاتی هەرێمی کوردستان لە ئێستەدا زیاترە لە (یەک ترلیۆن دینار) بەبێ (٢٠٠) ملیارەکەی بەغدا، ئەم پارەیەش بەشی مووچەو خەرجیەکانی خزمەتگوزاریی دەکات، ئەگەر بەپێچەوانەی ئەم ڕاستیەوە زانیارییەکی تر هەیە، ئەوە بەرپرسیارێتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری داراییە کە بۆ خەڵکی کوردستانی ڕوون بکەنەوە داهات و پارەو قوتی خەڵکی کوردستان چی لێ دێت؟
د.شێرکۆ جەودەت
عومەر گوڵپی
ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان
٢ی ٣ی ٢٠٢٢