ده‌توانین بڵێین گه‌شه‌كردنی ئه‌قڵی سیاسی لای مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی هاووڵاتیبوونه, له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێش ئێسته‌و به‌رده‌وامیش له‌و وڵاتانه‌ی سیستمه سیاسییه‌كانیان دواكه‌وتووه, پێوه‌ر بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دامه‌زرازوه‌كانی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا پێوه‌ری نا دادپه‌روه‌رانه‌و دواكه‌وتووانه‌یه به جۆرێك مرۆڤێك ده‌خرێته پێش مرۆڤێكی تر ته‌نها له سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك هۆكار كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و سیستمه سیاسییه وا ده‌خوازێت, بۆ نمونه: ئینتیما بۆ خێڵ، بۆ تاكه‌كه‌سێك، بۆ ئاینێك، بۆ مه‌زهه‌بێك، بۆ گروپێك، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگ‌و زۆر شتی تریش.
كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به یه‌كێك له‌م پێوه‌رانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانیدا مامه‌ڵه بكات بێگومان سیسمێكی دیكتاتۆرانه‌یه‌و سه‌ره‌نجام جیاوازی‌و دۆخێكی نا دادپه‌روه‌ری دێته پێشه‌وه.
به‌داخه‌وه له كوردستانی دوای ڕاپه‌ڕینیشدا حكومه‌تی هه‌رێم‌و دامه‌زراوه‌كانی نه‌یانتوانی پێوه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی كوردستاندا بگۆڕن بۆ ئه‌م چه‌مكه مرۆڤدۆستانه‌یه، واته بنه‌مای هاووڵاتیبوون، چونكه چه‌مكی هاووڵاتیبوون واتا مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كسانیخوازازنه‌ی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌بێ جیاوازی، واتا تاكه پێوه‌ر هاووڵاتیبوون‌و مرۆڤبوون بێت له‌كاتی دابه‌شكردنی ئه‌رك‌و مافه‌كاندا، له‌و وڵاته‌ی كه دامه‌زراوه‌كان به‌مجۆره مامه‌ڵه ده‌كه‌ن هیچ كه‌س به‌هۆی هیچ شتێكی تره‌وه نابێته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كیتر یاخود ناتوانێت باز به‌سه‌ر بچوكترین یاسای ئه‌و وڵاته‌دا بدات یان به‌ڕێگه‌یه‌ك نابێته خاوه‌نی كه‌مترینی ماف ته‌نها ئه‌و مافه نه‌بێت كه هی هه‌مووانه.
واته له‌و جۆره سیستمه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بێت یان بووبیته خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، ئیتر پێویست ناكات بۆ مامه‌ڵه‌یه‌ك واسیته‌یه‌ك بدۆزیته‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی به‌رپرسیارییه‌تییه‌ك خزمی به‌رپرسێك بیت یان ئه‌ندامی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بیت. به‌داخه‌وه له‌م ڕووه‌وه سیستمی حكومڕانی كوردستان شتێكی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ سیستمی به‌عس جیاواز نییه، له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا ته‌نها به‌عسیبوون تاكه پێوه‌ری مافه‌كان بوو، ته‌نها به‌عسیبوون ده‌یتوانی لوقمه‌یه‌ك نانت بۆ په‌یدا بكات یان له دائیره‌یه‌ك داتمه‌زرێنێ یان له‌ده‌ست ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كان بتپارێزێ, هیچ شتێكی‌تر بێجگه له به‌عسیبوون نه‌ده‌كرا ببێته پێوه‌ر، له كوردستانی خۆشمان‌دا هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڵام بۆ دوو حزب په‌یڕه‌و كرا، دائیره‌كان پڕكران له كارمه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای حزبیبوون, كه‌سێكی ئاسایی ده‌بینی ده‌بێته وه‌زیر, په‌رله‌مانتار، قایمقام, به‌ڕٍێوه‌به‌ری فه‌رمانگه، مامۆستای زانكۆ, له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما، شوێنێك نه‌ما بنه‌مای حزبیبوون نه‌یگاتێ‌و له بری هاووڵاتیبوون پڕی نه‌كات له نادادگه‌ری، ته‌نانه‌ت زۆر له‌وه‌ش خراپتر هه‌ر له‌پپێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبدا خێڵه‌كان زیندوو كرانه‌وه‌و دیوه‌خانیان پێدراو ئه‌وان له جێگه‌ی زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كاری هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی نا یاسایی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
لە بەرواری ١١ی ٤ی ٢٠٠٩ لە ژمارە (٤١)ی گۆڤاری هه‌فتانه بڵاوکراوەتەوە.