هێندێک لە بازرگانان بە بیانوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو گرانبوونی پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لەسەرچاوەکانەوە، خراپ سودیان لە بازاڕ وەرگرتووەو نرخی پێداویستی سەرەکی ڕۆژانەی هاووڵاتیانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە.
هێندێک پێداویستی سەرەکیو ڕۆژانەی ژیانی هاووڵاتیان بە رێژەی (٢٠% تا ٨٠%) بەرزبووەتەوە، هێندێکی تریان وەک ڕۆنی چێشت لێنان، دەرمانو پێداویستی پزیشکی بەرێژەی (١٠٠%)و زیاتر بەرزبووەتەوە، ئەوە بێجگە لە بەنزین و سوتەمەنی کە بوونەتە خۆرەی گیرفانی هاووڵاتیان.
ئەرکی حکومەتو دامەزراوەکانیەتی چاودێری بازاڕو نرخەکان بکەن، ڕێگە بگرن لە قۆرخکاریی و ئیستیغلاکردنی گیرفانی هاووڵاتیانو تەنها تەماشاکار نەبن.
ئەوەی ئەم دۆخەی زۆر خراپ تێکداوە، بوونی ژمارەیەک لە کۆمپانیای حزبەکانی دەسەڵاتە کە بە ئاشکرا بازرگانی دەکەنو بەهۆی سودوەرگرتنیان لە دەسەڵات بەو جۆرەی پێیان خۆشە نرخی شتو مەک دەستنیشان دەکەن، لە کاتێکدا بە پێی یاسا نابێت حزب بازرگانی بکاتو کۆمپانیای هەبێت، ئەگەر کۆمپانیای حزبەکانی دەسەڵات لە یەکەکانی نیشتەجێبوون بازرگانی بکەنو ببێتە هۆی گرانی شوێنی نیشتەجێبوونو سودوەرگرتنیان لە دەسەڵات، ئەوە بە بازرگانیان لە خواردنو پێداویستی سەرەکی ڕۆژنەی هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ دەستیان خستووەتە قوڕگی هاووڵاتیان، بۆیە پێویستە سنورێک بۆ ئەم یاساشکێنیە دابنرێت، بەتایبەت پێویستە وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی لە ئاست بەرپرسیارێتیەکانیدا بێت.
لەمبارەیەوە زیاتر لە شەش مانگە بەدواداچوون دەکەمو فشار دەکەم، هەروەها ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلم ئامادەکردووە بۆ لیژنەی پەیوەندیدار، بەردەوامیش دەبین.
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٥ی ٣ی ٢٠٢٢
گرانیا بازاڕی بەرپێت خەلکی تەنگ کرینە
هندەک ژ بازرگانان ب بەهانەیا بلندبوونا بهایێ دولاری و گرانبوونا پێدڤیاتیێن رۆژانە یێن هاووڵاتیان ژ ژێدەرێن وان، ب خڕابی دەلیڤەیا خۆ دیتیە و مفا ژ بازاری دیتیە و بهایێ پێدڤیاتیێن سەرەکی یێن رۆژانە ل سەر هاووڵاتیان ب شێوەیەکێ بەرچاڤ بلند کریە.
هندەک ژ پێدڤیاتیێن سەرەکی و رۆژانە یێن ژیانا هاووڵاتیان ب ڕێژەیا (٢٠٪ هەتا ٨٠٪) بلند بووینە، هندەکێن دیتر وەکی رووینێ خوارنێ، دەرمان و پێدڤیاتیێن پزیشکی ب ڕێژەیا (١٠٠٪) و پتر ژی بهایێ وان بلندبوویە، ئەڤە ژبلی بەنزین و سوتەمەنی کۆ بووینە ئەگەرێ خالیبوون و خوارنا بەریکێن هاووڵاتیان.
ئەرکێ حکومەت و دامەزراوەیێن وێ یە، کۆ چاڤدێریا بازاڕی و بهایێن بازاری بکەن، رێکێ ل قۆرخکاری و ئیستیغلالکرنا بەریکا هاووڵاتیان بگریت و د بازاڕیدا بتنێ تەماشەڤان نەبیت.
ئەوا کۆ ئەڤ بارودوخە گەلەک خراب تێکدای، هەبوونا ژمارەیەک ژ کومپانیایێن حزبێن دەستهەڵاتە کۆ ب ئاشکەرا بازرگانیێ دکەن و ب ئەگەرێ مفاوەرگرتن ژ دەستهەلاتێ، ب وی شێوەیێ بۆ وان خۆش، بهایێ کەلوپەلان دەستنیشان دکەن، د دەمەکیدا لدویڤ یاسایێ نابیت حزب بازرگانیێ بکەت و کۆمپانیا هەبن، ئەگەر کۆمپانیایێن حزبێن دەستهەڵاتێ ل یەکەیێن نیشتەجێبوونێ بازرگانیێ بکەن و ببیتە ئەگەرێ گرانیا جهێن نیشتەجێبوونێ و مفا وەرگرتنا وان ژ دەستهەلاتێ، پا بازرگانیا وان د خوارن و پێدڤیاتیێن سەرەکی یێن رۆژانە یێن هاوولاتیان، بوویە ئەگەر کۆ راستەخۆ دەستێ خۆ بهاڤێژنە حەفکا هاووڵاتیان، لەوما پێدڤیە سنوورەک بۆ ئەڤێ یاسا شکێنیێ بهێتە دانان، ب تایبەتی پێدڤیە وەزارەتا بازرگانی و پیشەسازی د ئاستێ بەرپرسیاریێن خۆ دا بن.
ل دور ڤێ چەندێ پتر ژ شەش هەیڤانە دویڤداچوونێ دکەم و فشارێ دکەم، هەروەسا من راپۆرتەکا درێژ بەرهەڤ کریە بۆ لیژنەیا پەیوەندیدار، دێ بەردەوام ژی بین.
عومەر گوڵپی
ئەندامێ پەرلەمانێ کوردستان
٥ێ ٣ێ ٢٠٢٢