بەدواداچوون بۆ ئەو نەوتەى بە تەنکەر دەفرۆشرێت
2022-02-26
280 جار خوێندراوەتەوە
ئەوە كێیە نەوت دەفرۆشێت و حكومەتیش ئاگای لێی نیە؟!
 
بەپێی‌ نووسراوی‌ ژمارە (٥٢٦٢) لە (١ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٠) وەزیری‌ سامانە سروشتیەکان، لە وەڵامی‌ پرسیارو بەدواداچوونێکی‌ ئێمەدا، وەڵامی‌ داوەتەوە کە حکومەتی‌ هەرێم لە ڕێگەی‌ تەنکەرەوە فرۆشتنی‌ نەوتی‌ نیە، واتە لە رێگەی‌ تەنکەرەوە نەوت نافرۆشێت.
 
 
بە پێی‌ لێدوانی‌ نوێنەری‌ حکومەتی‌ هەرێم لە وڵاتی‌ ئێران، کە ئەمڕۆ بە ڕادیۆی دەنگی‌ ئەمریکای‌ ڕاگەیاندووە، ڕۆژانە هەرێمی‌ کوردستان نزیکە (٣٠ تا ٣٥ هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی‌ تەنکەرەوە لە سنوری‌ کۆماری‌ ئیسلامی ئێرانەوە دەفرۆشێت، ئەو نەوتەش هێندێکی بۆ پاڵاوگەکانی‌ سنوری‌ پارێزگای کرماشان دەچێت!
 
 
بۆیە پێویستە حکومەتی‌ هەرێم ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو فرۆشتنەی‌ نەوت، ئەگەر حکومەت بە فەرمی‌ ئەو کارە ناکات ئەوە کێیە نەوت ئەفرۆشێت بە ڕێگەی‌ تەنکەر؟ چ جۆرە نەوتێکە؟
 
لەمبارەیەوە بە نووسراوى ژمارە (١٩٧) لە ٢٢ى ٢ى ٢٠٢٢ داواى ڕوونکردنەوەمان لە وەزیرى سامانە سروشتیەکان کرد.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٢ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,519     ژمارەی میوان 607