ئەمڕۆ بەمەبەستی ئامادەبوون لە یەکەم دادگایی خاتوو بێریڤان لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبووین، بەداخەوە دادگاییەکە دواخرا بۆ ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٢.
بەپێی زانیارییەکان تاوانی ئەم خاتوونە بەشدارییە لە خۆپیشاندان، ڕێگەی پێ نەدراوە پارێزەری هەبێت و پارێزەرەکان دۆسیەکەی ببینن، ساڵێک و سێ مانگە لە دۆخێکی سەختی ژیان لە زیندانەو ڕێگە نەدراوە چاوی بە منداڵەکانی بکەوێت و چەندینجار مانی لە خواردن گرتووەو تا ئێستاش دادگایی نەکراوە.
نابێت ڕێگە بدەین خاتوو بێریڤان تەنیا بێت، هەر کەسێک و لەسەر هەر تۆمەتێک دەستگیر بکرێت بێ تاوانە تا ئەو کاتەی لە دادگاییەکەی عادیلانە تۆمەتەکانی لەسەر ساغ دەبێتەوە، ئەگەر خاتوو بێریڤان بێ تاوان دەرچوو، کێ قەرەبووی ئەو هەموو ڕۆژەی زیندان و ئازاری بۆ ئەکاتەوە؟
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
١٤ی ٢ی ٢٠٢٢