هەولێر، بەشداری‌ کۆبوونەوەی‌ لیژنەی‌ دارایی‌‌و ئابورى
2022-01-27
321 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ سێشەممە، ٢٥ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٢، لە هۆڵی‌ تایبەت بە کۆبوونەوەکانی‌ لیژنە لە بینای‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ لیژنەی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌.
 
تەوەری‌ کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی‌ چەند داواو نووسراوێک، لەو کۆبوونەوەیەدا جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە لیژنەی‌ دارایی‌ زۆر بە جیدی‌ فشار بکات بۆ ناردنی‌ پڕۆژە یاسای‌ بودجە و ژمێرەی‌ کۆتایی‌ لەلایەن حکومەتەوە هەروەها هەڵوێست وەرگرتن‌و بەدواداچوون لەسەر زیادکردنی‌ ڕسومات‌و باج‌و بارگرانی‌ لەسەر شانی‌ هاووڵاتیان‌و دواخستنی‌ مووچەو خراپی‌ شێوازی‌ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ خانەنشینان. 
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,917     ژمارەی میوان 565