ان شاالله پەیامەکە دەگات
2021-11-16
309 جار خوێندراوەتەوە
سێ ڕۆژ لەمەوپێش، بۆ بەهاناوەچوونی‌ کۆچبەرانی‌ گیرخواردوو لەنێوان سنوری‌ بیلاڕووس‌و پۆڵەندا، پەیامێکى کورتمان بە زمانەکانی‌ کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی‌‌ بڵاو کردەوە، بەخۆشحاڵیەوە پەیامەکە لە ئێستەدا لەلایەن سەدان هاووڵاتی‌‌و چالاکەوان‌و پارێزەری‌ مافەکانی‌ مرۆڤەوە لە وڵاتانی‌ ئەڵمانیا، پۆڵۆنیا، لاتیڤیاو هێندێک وڵاتی‌ تری‌ ئەوروپیەوە دەستاو دەستی‌ پێ دەکرێت، ان شا‌ءالله هەموو کارو ماندووبوونەکان بە ئامانج دەگەن‌و کۆچبەران دوای‌ ماندووبوونێکی‌ زۆر هەواڵی‌ خۆش دەبیستن.
 
دەمەوێت سوپاسی‌ هەموو ئەو خۆشەویستانە بکەم کە بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن‌و شەیریی‌ بانگەوازەکەیان کردو دەنگی‌ ژن‌و منداڵ‌و‌ نەخۆش‌و کەمئەندام‌و هاووڵاتیانی‌ کوچبەریان گەیاند، دڵنیابن من‌و تۆی‌ هاووڵاتی‌ ئەتوانین لە ماڵەکانی‌ خۆمانەوە هاوکاری‌ ئەوانی‌ تر بکەین، بە کۆمێنت، یان شەیر، یان دووبارە بڵاوکردنەوە، یان بە هەر جۆرە پشتیوانیەک ببینە بەشێک لە چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکان.
 
ئەمە لینکی‌ بانگەوازەکەیەو هیوادارم زیاترو زیاتر شەیر بکرێت تا ببێتە فشار لەسەر هەرکەس‌و ناوەندێکی‌ ئەوروپی‌‌و جیهانی‌ تا بەدەم کۆچبەرانەوە بچن‌و ڕێبگرن لە کارەسات.
 
بەدڵنیاییەوە ئەگەر سەیرى کۆمێنتەکان بکرێت، هێندێک کۆمێنت دەبینن کە دەربڕى بۆچوونی ڕەگەزپەرستانەن زیاتر، بەڵام دواجار خوایاربێت مرۆڤبوون و هەستى مرۆڤانە لەنێو گەل و وڵاتانی دونیا سەرکەوتوو دەبێت.
 
 
عومەر گوڵپی‌
١٥ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 294,548     ژمارەی میوان 641