ئامادەبوون لە کۆتا دانیشتنى دادگایى د.عامرو چوار هاوڕێى لە چالاکەوانانى دهۆک
2021-10-21
286 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژى پێنجشەممە، ٢١ى ١٠ى ٢٠٢١، ئامادەبوون لە کۆتا دانیشتنى دادگایى هەریەکە لە بەڕێزان (د.عامر خالید، سلێمان کەمال، م.جەمال خەلیل، م.سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد) لە دادگاى دووى تاوانەکانى دووى هەولێر، کە لە کۆتاییدا دادگا بڕیارى بێتاوانى د.عامریداو هەریەکە لە چوار هاوڕێکەى بە سالێک زیندانى سزا دا، بەهۆى ئەوەى ساڵێک بوو زیندانى بوون، ئەوانیش بڕیارى ئازادیان بۆ دەرچوو و ئازادکران.
 
زانیاریى:
(د.عامر خالید/ ته‌مه‌ن 51 ساڵ‌و هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆراو مامۆستای‌ زانكۆی‌ دهۆك، سلێمان كه‌مال/ تەمەن 55 ساڵ‌و خانه‌نشینی‌ پێشمەرگە، م.جه‌مال خەلیل/ تەمەن 40 ساڵ‌و مامۆستای‌ ئامادەیی‌‌و قوتابی‌ دکتۆرا، م.سلێمان موسا/تەمەن 42 ساڵ‌و مامۆستای‌ قوتابخانە، فرسه‌ت ئەحمەد/ تەمەن 47 ساڵ‌و ئه‌ندازیار).
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,980     ژمارەی میوان 570