ڕۆژى دووشەممە، ٤ى ١٠ى ٢٠٢١، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار ئامادەى دانیشتنى دووەمى دادگایى هەریەکە لە بەڕێزان (ئەریوان، مەسعود، شیروان، کارکەر) بووین، کە بۆ جارى سێیەم دواخرا بۆ ٢٠ى ١٠ى ٢٠٢١.
ئەمجۆرە دواخستنتانە، ئەگەرچى لە ڕووى شکڵیەوە یاسایى بن، بەڵام لە ناوەرۆکدا درێژەدانە بە ستەمێک کە ماوەى سڵێک زیاترە بەرانبەر چالاکەوان و ڕۆژنامەنووسن و مامۆستایانى دەستگیراکراوى سنورى پارێزگاى دهۆک هەیە.