پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە ماددەی (٦٦)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ڕۆژی ٧ی ٩ی ٢٠٢١، واژۆمان لەسەر یاداشتێک کرد، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان پێشکەشیان کردبوو، بەمەبەستی تایبەتکردنی دانیشتنێکی پەرلەمان بە گفتوگۆی کێشەی سێ یەکەمەکەی زانکۆ، مامۆستایانی وانەبێژو فەرمانبەرانی گرێبەست.
یاداشتەکە واژۆی ٤٨ ئەندامی پەرلەمانی لەسەرەو لە بەرواری ٩ی ٩ی ٢٠٢١، پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوەو تیایدا داواکراوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە نزیکترین دانیشتندا یاداشتەکە بخاتە بەرنامەی کارەوەو وەزیرانی پەیوەندیدار بانگهێشتی دانیشتنەکە بکەن.