سەرقاڵی تاوتوێکردنو وردبینیو وەرگێڕانی بەڵگەیەکم، کە بە پێی ئەو بەڵگەیە دوو ڕێکخراو بڕی (250,000$ - دوو سەدو پەنجا هەزار دۆلار)یان وەرگرتووە بۆ پڕۆژەیەک کە ئامانجی پرۆژەکە لە خشتەبردنی لاوانو هاندانیانە بۆ لادانو دوورکەوتنەوە لە نەریتە جوانەکانو بەهاباڵا ئاینیو کلتورییەکانی خەڵکی کوردستان.
پاش تەواوبوون لە وردبینیو وەرگێڕانیان، ئەم بەڵگانە دەبەینە دادگا، تا ئەوانەی بێ باکانە ئەیانەوێت گەنجانی ئەم میللەتە لە خشتەبەرنو دژایەتی بەها باڵا ئاینیو کۆمەڵایەتیەکان بکەن، سزای خۆیان وەرگرن.
دۆخی ژیانو گوزەرانی خەڵک خراپە، گەنجەکان بێکارن، خزمەتگوزاریی بنەڕەتی زۆر خراپە، کەچی هێندێک دەست بیریان لای لێدانی ڕەوشت و بەها باڵاکانی گەلی کوردە، خەڵک ئەبێت وشیاربێت، بزانێت کە تەنها دزیو گەندەڵی نیە زیانی گەورەی پێ دەگەیەنێت، بەڵکو دژایەتی ئاینو کلتورە جوانەکەیو لە خشتەبردنی گەنجو مێردمنداڵەکانی، مەترسییەکەی چەند هێندەیە، بەجۆرێک کە هەرگیز بەراورد ناکرێت بەهیچ زیانو خراپەیەکی ترو ئەگەر ڕەوشتو ئاینو بەها باڵاکانمان لەدەست دا، ئیتر هیچ شتێک نامێنێت ئەم میللەتە شانازى پێوە بکات.
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
١٩ی ٩ی ٢٠٢١