پێشکەشکردنى پێشنیازە بڕیارى پابەندییە داراییەکانى حکومەت و دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوە
2021-09-07
311 جار خوێندراوەتەوە
 
بە واژۆی‌ زیاتر لە ژمارەى پێویستى یاسایى ئەندامان، پێشنیازە بڕیاری‌ (پابەندکردنی‌ حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان) پێشکەش بە دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کرا، هیوام وایە لە زووترین کاتدا ئەم پێشنیازە بڕیارە ڕێکارە پەیڕەوی‌‌و یاساییەکان ببرێت‌و لە پەرلەمانەوە زۆرینە پاڵپشتی‌ بن‌و ببێتە بڕیارێکی‌ گرنگی‌ پەرلەمان، چونکە هەموو ماددەکانی‌ بڕیارەکە تەحقیقکردنی‌ بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و پاراستنی‌ مافی‌ هاووڵاتیان‌و فەرمانبەرانە، و دوورە لە ڕق‌و کینەو ئایدۆلۆجیاو ململانێی‌ نادروست‌، و هیوایەکە بۆ پابەندکردنى حکومەت بە ئەرکە داراییەکانی‌ بەرانبەر بە هاووڵاتیان‌و فەرمانبەران.
 
پێشنیازە بڕیارەکە لەلایەن (٢٥) ئەندامی‌ بەرێزی‌ پەرلەمانەوە واژۆکراوە، کە پێکهاتوون لە بەرێزان (عەبدولستار مەجید، عەلی‌ حەمەساڵح، د.شێرکۆ جەودەت، د.کازم فاروق، سیروان بابان، موژدە مەحمود، کاوە عەبدولقادر، سیپان سالم ئامێدی‌، د.محیەدین حەسەن یوسف، ئەبوبەکر هەڵەدنی‌، د.ئیسماعیل سگێری‌، ئاشنا عەبدولقادر، مەم بورهان قانیع، جەلال موحەممەد، ڕووپاک ئەحمەد، شیرین ئەمین، د.شایان کاکە ساڵح، بەدریە ئیسماعیل، یاسین خزر تەها، موسلیم عەبدوڵڵا، عوسمان عەلی‌ سمایل، شاخەوان ڕەوف، دابان موحەممەد حەسەن، د.هەورامان حەمەشەریف، عومەر گوڵپی‌).
 
پێشنیازە بڕیارەکە پێکهاتووە لە پێنج ماددە، کە بە پێی‌ حوکمەکانی‌ هەر پێنج ماددەکە، حکومەت پابەند دەکرێت بەمانەی‌ خوارەوە:
ـ کۆکردنەوەی‌ سەرجەم داهاتە نەوتی‌‌و نانەوتییەکان‌و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌.
 
 
ـ دەستپێکردنەوەی‌ پلە بەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەران‌و خەرجکردنی‌ سەرجەم شایستە داراییەکانیان بە پێی‌ یاسا بەرکارەکان.
 
ـ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ هەر مووچەخۆرێک وەک خۆی‌‌و نەگەڕانەوە بۆ دۆخی‌ لێبڕین‌و پاشەکەوتکردن، و پابەندی‌ تەواو بە حوکمەکانی‌ ئەو یاسایانەی‌ مووچە ڕێک دەخەن.
 
ـ خەرجکردنی‌ هەر بڕە پارەیەک کە لە جێبەجێکردنی‌ یاسای‌ چاکسازی‌ دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و پیاچوونەوەو چاککردنی‌ کەمترین مووچەی‌ خانەنشینی‌.
 
سەرەتای‌ ئەم هەوڵە دەگەڕێتەوە بۆ (٧ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢١)، بەتایبەت پاش هاتنی‌ بڕی‌ دوو سەد ملیار دینار لە بەغداوە، کە لەگەڵ زیادبوونی‌ داهاتەکانی‌ نەوت‌و داهاتە نانەوتیەکانی‌ هەرێم، واقیعێکی‌ تازەی‌ دۆخی‌ دارایی‌ وایان دروستکردووە کە دەرفەت‌و زەمینەیەکی‌ زۆر گونجاوی‌ بۆ دەرکردنی‌ بڕیارەکەو پابەندکردنی‌ حکومەت بە ئەرکە داراییەکانی‌ هێناوەتە پێش.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
٧ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 295,675     ژمارەی میوان 34