بە نووسراوى فەرمى داومانکرد سزاى نەبەستنى پێوەرى ئاو هەڵوەشێتەوە
2021-09-21
611 جار خوێندراوەتەوە
 
بە ژمارە (٩٣)، لە بەرواری‌ ٥ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢١، بە هاوپێچی‌ بەڵگە یاسایی‌‌و واقیعییەکان، بە نووسراوی‌ فەرمی‌ داوامانکرد سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان حکومەت لە نایاساییبوونی‌ سزای‌ نەبەستنی‌ (پێوەری‌ ئاو)ی‌ هاووڵاتیان ئاگاداربکاتەەو سزاکە هەڵوەشێنێتەوەو لە بری‌ ئەوە کار بە یاسا نوێیەکە بکەن.
 
لەو نووسراوەدا ڕوونمانکردووەتەوە کە کارکردن بە ڕێنمایی‌ ژمارە (١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٨)ی‌ وەزارەت شارەوانی‌‌و هەموارەکەی‌ نایاساییە کە سزای‌ هاووڵاتیانی‌ پێ دەدەن، لە بری‌ ئەوە پێویستە وەزارەتی‌ شارەوانی‌‌و لایەنەکانی‌ تری‌ حکومەت کار بە یاسای‌ ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١) بکەن، کە بریتیە لە یاسای‌ پاراستنی‌ پڕۆژەو تۆڕەکانی‌ ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی‌ کوردستان کە یاسایەکە تا ڕادەیەکی‌ باش  ڕەچاوی‌ بەرژەوەندی‌ گشتی‌ کردووە.
 
لە ڕەشنوسی‌ یاسای‌ ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١)، حکومەت بابەتی‌ پێوەری‌ ئاوو سزای‌ نەبەستنی‌ پێوەرەکەی‌ هێنابوویە ڕەشنوسەکەوەو کردبوویە یەکێک لە ماددەکان، بەڵام بە هەوڵ‌و ڕوونکردنەوەی‌ ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ پەرلەمان ئەو بابەتە لە ڕەشنوسەکە دەرهێنراو نەبوویە یاسا، بۆیە حکومەت ئەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی‌ پێوەری‌ ئاو بەرنامەو سیاسەتێکی‌ نوێ بگرێتە بەر کە گونجاو بێت لەگەڵ دۆخی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان‌و کێشەو داواکانیان‌و خراپی‌ دۆخی‌ ئاوی‌ خواردنەوە لە ژمارەیەک شارو شارۆچکە.
 
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
٥ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢١
 
بەداواچوون:
لاى خۆیەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان، بە نووسراوی (٤ /٣ /٢٨٦٧) لە ١٤ی ٩ی ٢٠٢١، داوای هەڵوەشانەوەەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئیتر ئەوە ئەرکی حکومەتە کارکردن بە ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی ڕاگڕێت و کار بە یاسای ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١) بکات، کە بریتیە لە یاسای‌ پاراستنی‌ پڕۆژەو تۆڕەکانی‌ ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی‌ کوردستان کە بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە سزایەکی لەمجۆرە نادات و هەموو جۆرە سەرپێچیەک و سزاکەی تیا دەستنیشانکراوەو ڕێکەمان نەدا پێوەری ئاو ببێتە ماددەیەکی یاساکە.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,919     ژمارەی میوان 565