گوێگرتن لە دڵسۆزانى گەرمیان و گفتوگۆیەکى کراوە لەسەر کێشەکانى دەروازەى پەروێزخان
2021-09-01
265 جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڕۆژی‌ شەممە، ١٤ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢١، بەشداری‌ لە سیمیناری‌ بوژانەوەی‌ گەرمیان‌و گفتوگۆیەکی‌ کراوە لەسەر دەروازەی‌ نێودەوڵەتی‌ پەروێزخان‌و کە لەلایەن ئۆفیسی‌ کەلاری‌ (سەنتەری‌ گەشەپێدانی‌ چالاکی‌ لاوان) سازدرابوو.
 
ئامانجی‌ چالاکییەکە بریتی‌ بوو لە گفتوگۆی‌ کێشەکانی‌ دەروازەی‌ سنوری‌ نێودەوڵەتی‌ پەروێزخان‌و چۆنیەتی‌ بەکارهێنانی‌ لە خزمەت بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و بوژاندنەوەی‌ دەستی‌ کار لە گەرمیان‌و باشتر کردنی‌ دۆخی‌ بازرگانی‌ لە ڕێگەی‌ ئەو سنورە نێودەوڵەتیەوە.
 
لە سیمینارەکەدا، وێڕای‌ ئامادەبوونی‌ ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران‌و ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، نوێنەری‌ بازرگانان‌و شۆفیرانی‌ دەروازەکەو ژمارەیەک بازرگان‌و کاسبکارو چالاکەوان‌و ڕۆژنامەونووس ئامادەبوون‌و گفتوگۆ لەسەر کەم‌و کورتییەکان‌و قاچاخچێتی‌‌و خراپی‌ بەڕێوەبردنی‌ سنورەکە کرا، هەروەها نەبوونی‌ خزمەتگوزاری‌ لە دەروازەکەو لەمپەر دروستکردن لەبەردەم بازرگانان بەهۆی‌ کۆمپانیاکاری‌‌و بوونی‌ باج‌و ڕسوماتێکی‌ زۆری‌ نایاسایی‌ بووەتە هۆی‌ هەڵهاتنی‌ بازرگانان لەو سنورەوە بۆ سنورو دەروازە بازرگانیەکانی‌ نێوان عێراق‌و وڵاتی‌ ئێران لە دەرەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان.
 
دەروازە سنورییەکان سامانێکى نیشتیمانین، لە دواى داهاتى نەوت گەورەترین داهاتیان هەیە، بە کۆتایهێنان بە قاچاخچێتى و کارى نایاسایى کۆمپانیاکان و بەڕێوەبردنێکى باش بۆ دەروازەکان، دەتوانرێت هۆکارى باشبوونى دۆخى ئابورى کوردستان و ڕەخساندنى هەلى کارو بوژانەوەى ئابورى ئەو شارو ناوچانەش بن کە دەروازەکانیان تێدا هەڵکەوتووە.
 
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنێکمان لەسەر خاڵە گومرگییەکان لەم لینکەى خوارەوە بخوێنەرەوە:
 
 
  


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,563     ژمارەی میوان 257