مامۆستایانى وانەبێژ کەلێنێکى گەورەى پەروەردە پڕ دەکەنەوە، مافیان دابمەزرێن
2021-09-01
440 جار خوێندراوەتەوە
 
مامۆستایانى وانەبێژ، ئەرکێکى گەورەیان لەسەر شانەو کەلێنێکى گەورەى وەزارەتى پەروەردەیان پڕکردووەتەوە، بەڵام حکومەت کەمتەرخەمە لە خەرجکردنى مافە داراییەکانیان، بەجۆرێک لە ساڵى ٢٠٢١ تەنها یەک مانگ پارەى وانەبێژیان بۆ خەرجکراوە، ئەم بەدواداچوونە بۆ زانینى چارەنووسى پارەى مانگەکانى ترو چارەنووسیانە بۆ دامەزراندن.
 
دۆخى دارایى حکومەت باشبووە، دەرچووانى زانکۆو پەیمانگا چەندین ساڵى تەمەنی خۆیان بە خوێندن بەسەر بردووە، بەتایبەت ئەو مامۆستایانەى لە کۆلێجەکانى تایبەت بە پێگەیاندنى مامۆستا خوێندوویانەو ئامادەکراون بۆ ئەرکى پەروەردەو فێرکردن، نەوەک مافى خۆیانە چاوەڕێى مافى دارایى وانەبێژى بکەن، بەڵکو دامەزراندن مافێکى سەرەتایى هەر دەرچوویەکى زانکۆو پەیمانگایە، بەجۆرێک پێویستە حکومەت یان لە کەرتى گشتى دایانبمەزرێنێت یان دەرفەتى هەلى کاریان بۆ بڕەخسێنێت لە کەرتى تایبەت، بەمجۆرە گەنجان ئومێدیان بە وڵاتەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە.
 
قوتابخانەکان پێویستیان بە مامۆستایە و کەلێنێکى زۆر هەیە چ بە ژمارە چ پسپۆڕى، مامۆستاش پێویستە بە هەمیشەیى خۆى بۆ ئەرکەکەى یەکلا بکاتەوە نەوەک کاتى و نیوەچڵ وەک شێوازى وانەبێژىی، تا بتوانێت لە ئاست ئەو ئەرکانە بێت کە لە سەرشانیەتى بەپێى یاسا بەرکارەکان و سیستمى خوێندن لە هەرێمى کوردستان، ئەوەش لە چوارچێوەى سیستمێکى شایستەى دامەزراندن کە هەم دادگەریى تیا ڕەچاو کرابێت، هەم بەدیهێنانى بەرژەوەندى گشتى و پێویستى قوتابخانەکان.
 
ئەم نووسراوە، بەدواداچوونێکى بەندەیە لەسەر ئەم پرسە گرنگە، بەردەوام دەبین.
 
عومەر گوڵپى
ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان
٢ى ٨ى ٢٠٢١

 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 286,025     ژمارەی میوان 592