به‌دواداچوون بۆ بەهەمیشەییکردنى ڕاژەى فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست
2021-09-01
322 جار خوێندراوەتەوە
به‌دواداچوون 
ژمارە ١٢١، ٢٨ى ٧ى ٢٠٢١
 
بە پێی‌ هەردوو رێنمایی‌ دارایی‌، ژمارە (٤٢) لە (١٦ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٢)، ژمارە (٣٩) لە (١٣ی‌ ١١ی‌ ٢٠١٣)، فەرمانبەرانی‌ گرێبەست مافی‌ خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی‌، بەڵام زیاتر لە هەشت ساڵە ئەو مافەیان لێ زەوتکراوەو زیاتر لە (٢٥,٠٠٠) فەرمانبەری‌ گرێبەست چاوەرێن ببنە خاوەنی‌ هەمان مافی‌ فەرمانبەرانی‌ هەمیشەیی‌.
 
زۆرینەی‌ زۆری‌ فەرمانبەرانی‌ گرێبەست زیاتر لە هەشت ساڵ و تەنانەت هەیانە (١٥) ساڵە چاوەرێیە، بەجۆرێک کە فەرمانبەر هەیە پاش دە ساڵ لە خزمەت کۆچی‌ دوایی‌ کردووە، بەڵام نە حکومەت خانەنشینی‌ بۆ دەکات، نە لەسەر صندوقی‌ خانەنشینی‌ کەرتی‌ تایبەتیش ماڵ و منداڵەکەی‌ بە مافەکانی‌ گەیشتوون! ئەمە پێشێلێکى زەقى هەموو یاساکان بنەماکانى مافى مرۆڤ و کرێکارانیشە.
 
لە ئێستەشدا دۆخی‌ دارایی‌ حكومه‌ت لەبارو گونجاوە بۆ ئەوەی‌ فەرمانبەرانی‌ گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی‌، ئەمە بێجگە لەوەی‌ نزیکەی‌ (٥٠٠٠) فەرمانبەر ساڵانە خانەنشین دەبن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی‌ بارسوکی‌ بۆ بودجەی‌ تەرخانکراو بۆ مووچە، بەهۆی‌ جیاوازی‌ ئەو مووچەیەی‌ فەرمانبەری لەکاتی‌ خزمەتدا وەریدەگرێت لەگەڵ مووچەکەی‌ لەکاتی‌ خانەنشینی‌.
 
به‌ هه‌میشه‌ییكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست مافێكی‌ یاسایی‌ و ئاساییه‌و نابێتە بارگرانی‌ داراییش.
 
 
عومه‌ر گوڵپی‌
ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
٢٨ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 282,576     ژمارەی میوان 21