ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ٧ی ٢٠٢١، لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانو نوێنەرانی یۆنامیو پارێزەران ئامادەی دانیشتنی دووەمی پێنج چالاکوانی تری سنوری پارێزگای دهۆک بووین.
ئەو چالاکوانانە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە (د.عامر خالید/ تهمهن 51 ساڵو ههڵگری بڕوانامهی دكتۆراو مامۆستای زانكۆی دهۆك، سلێمان كهمال/ تەمەن 55 ساڵو خانهنشین، جهمال/ تەمەن 40 ساڵو مامۆستای ئامادەیی، سلێمان موسا/تەمەن 42 ساڵو مامۆستای قوتابخانە، فرسهت ئەحمەد/ تەمەن 47 ساڵو ئهندازیار).
پاش نزیکەی دوو کاتژمێر لە وەر خوێندنەوەی وتەی هەواڵدەری نهێنیو وەرگرشتنی شاهیدو وتەی تۆمەتباران، دادگاییەکە کۆتایی هات، و بڕیار وایە لە ٢٠ی ٩ی ٢٠٢١ جارێکیتر دادگایی بکرێنەوە.
لەم دانیشتنەدا، تۆمەتباران ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە کە کرابوونە بەڵگە لە دژیانو ڕەتیان کردەوە بەهیچ جۆرێک نیازی دروستکردنی گروپی سیاسی و کاری تێکدەرانەو چەکدارییان هەبوبێت، هەروەها لەم دانیشتنەدا هەریەکە لەم گەنجانەی خوارەو کرابوونە شایەت لە دژی تۆمەتباران، کە لە هەمان کاتدا خۆشیان بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون!
شاهیدەکانیش بریتی بوون لە:
ـ شیروان تەها ئەمین، لە دایکبووی ١٩٨٦، پیشەی مامۆستا، دانیشتوی دهۆک.
ـ کارکەر عەباس عەلی، لە دایکبووی ١٩٩٢، قوتابی زانکۆی پۆلی تەکنیک، دانیشوی دهۆک.
ـ بندەوار ئەیوب، لە دایکبووی ١٩٩٤، قوتابی زانکۆی دهۆک.
ئەوەی سەیر بوو ئەوەبوو کە ئەم شاهیدانەی وەک شاهیدی دژ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە هێنرابوون، بە پێچەوانەوە شاهیدی بەرگری بوونو جەختیان کردەوە لە بێتاوانی تۆمەتباران و ڕەتکردنەوەی هەموو تۆمەتەکان.
لە دادگاییەکەدا هیچ چەکو بابەتێکی تەقینەوەو کاری تێکدەرانە نەخرایەڕوو، ئەوەی دەستی بەسەرداگیرابوو تەنها ژمارەیەک لە مۆبایلو لاپتۆپ بوو.
هەر لەو دانیشتنەدا تۆمەتباران سەلماندیان کە ئەوان مرۆڤی باشو بە خزمەتی کۆمەڵگەنو دوورن لە کاری خراپەو ئاژاوە گێڕیو دژایەتی وڵاتی خۆیان.
بۆ بینینى کۆنگرەى رۆژمانەوانى لەمبارەیەوە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە: