داواى ٢٧ پەرلەمانتار بۆ دانیشتنى بڕیارى پابەندکردنى حکومەت بە پرسە داراییەکان
2021-09-01
257 جار خوێندراوەتەوە


بەمەبەستى دەکردنى بڕیارێک بۆ پابەندکردنى حکومەت بە ( گەڕاندنەوەى داهاتەکان بۆ خەزێنەى گشتى و کۆتاییهێنان بە لێبڕینى ٢١%ى مووچەو دابەشکردنى مووچە بە پێى یاسا)، لە وادەى یاساییدا، ئەمڕۆ ئەم یاداشتەمان پێشکەش بە دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد...

دەقى یاداشتەکە:


بەڕێز/ دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان - عێراق
بابەت/ داواکاری‌

پاڵپشت بە بڕگەی‌ (چوارەم) لە ماددەی‌ (٤٨)ی‌ پەیڕەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، بۆ تەواوکردنی‌ ئەنجامی‌ گفتوگۆکانی‌ دانیشتنی‌ ژمارە (١٦)ی‌ ڕۆژی‌ (٢٨ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢١)، داوا لە بەرێزتان دەکەین، بڕگەیەک بۆ دانیشتنی‌ ژمارە (١٨)ی‌ رۆژی‌ پێنجشەممە(٨ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢١)، زیاد بکەن، بەمەبەستی‌ دەنگدان لەسەر بڕیاری‌ (بە نایاسایی‌ ناساندنی‌ لێبڕینی‌ مووچەو کۆتاییهێنان بە لێبڕینی‌ ٢١%ی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران‌و پابەندکردنی‌ حکومەت بە گەڕاندنەوەی‌ تەواوی‌ داهاتەکان بۆ خەزێنەی‌ گشتی و دابەشکردنی‌ مووچە بە پێی‌ یاساکان‌‌).

لەگەڵ ڕێزدا

ناوەکان:
١ـ عومەر گوڵپی‌.
٢ـ عەلی‌ حەمەساڵح تەها.
٣ـ عەبدولستار مەجید.
٤ـ موژدە مەحمود.
٥ـ د.کازم فاروق.
٦ـ سیپان سالم.
٧ـ عوسمان عەلی‌ سمایل.
٨ـ ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵڵا.
٩ـ د.ئیسماعیل عەلی‌ تەها.
١٠ـ بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
١١ـ ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
١٢ـ کاوە عەبدولقادر.
١٣ـ مەم بورهان قانیع.
١٤ـ هڵز ئەحمەد موحەممەد.
١٥ـ د.موحیەدین حەسەن.
١٦ـ سیروان بابان.
١٧ـ د.هەورامان حەمەشەریف.
١٨ـ موسلیم عەبدوڵڵا ڕەسوڵ.
١٩ـ سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
٢٠ـ شیرین ئەمین عەبدولعەزیز.
٢١ـ دیاری‌ ئەنوەر حەمەڕەحیم.
٢٢ـ ئاشنا عەبدوڵڵا.
٢٣ـ د.شیرکۆ جەودەت.
٢٤ـ دابان موحەممەد حسین.
٢٥ـ د.شایان کاکە صاڵح.
٢٦ـ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی‌.
٢٧ـ هاوڕێ مەلا ستار.
ـ کۆتایی‌ ـ 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,857     ژمارەی میوان 109