لە کۆبوونەوەى ژمارە (١٨)ى ڕۆژى ٨ى ٧ى ٢٠٢١ى پەرلەمانى کوردستان، پرسیارمان لە دەستەى سەرۆکایەتى کرد سەبارەت بە فەرامۆشکردنى نایاساییانەى یاداشتى ٢٧ ئەندام پەرلەمان، دەستەى سەرۆکایەتى وەڵامیان دایەوەو بەڵێنیان دا کە پاش ئەوەى ئێمە پێشنیازە بڕیارەکە دادەڕێژین، بیخەنە بەرنامەى نزیکترین دانیشتنى پەرلەمان و لە پەرلەمانەوە کارى یاسایى بۆ بکەن، ئێمەش لەگەڵ دڵسۆزان، پێشنیازە بڕیارەکەمان داڕشت، لە پێنج ماددە پێکهاتووە، تا ڕۆژی یەکشەممە، ١١ى ٧ى ٢٠٢١، کراوەیە بۆ هەر فراکسیۆن و ئەندام پەرلەمانێکی بەڕێز واژۆی بخاتە سەرو پاڵپشت بێت بۆ دەرکردنی بڕیارێکی گرنگ کە بریتیە لە :
- پابەندکردنی حکومەت بە کۆکردنەوەو گەڕاندنەوەی داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی.
- دابەشکردنی مووچە بە پێی یاسا.
- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی ٢١٪ ی مووچە.
- خەرجکردنەوەی هەر داهاتێک کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەگەڕێتەوە، بۆ بەرژەوەندی گشتی.