سەعات (١٢,٣٠)ى ڕۆژی دووشه‌ممه، 22ی 6ی 2021، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمپانیاكانی دڵنیایی له وه‌زاره‌تی داراییمان كرد‌و بهداواداچوونمان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی بواری دڵنیایی‌و لایه‌نه یاساییهكانو كۆمپانیاكانیان‌و ئه‌گه‌ره‌كانی پێشخستنی سیستمی دڵنیایی له كوردستان.
له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان كاك جه‌میل ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكانی دڵنیایی، به ئاماده‌بوونی ستافێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، كه پێكهاتبوون له جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسی به‌شی ئامار، گفتوگۆی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كران:
1ـ دۆخی یاسایی بواری دڵنیایی.
2ـ ژماره‌ی كۆمپانیاكانی بواری دڵنیایی له كوردستان.
3ـ وه‌رگرتنی پاره‌ی دڵنیایی له شۆفێران له خاڵه گومرگییهكانو شێوازی كاركردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌و چۆنیه‌تی ڕێكخستی ئه‌م بواره.
4ـ ئایندهی بواری دڵنیایی موڵك‌و ماڵ‌و ڕۆح له كوردستان‌و چۆنیه‌ت په‌ره‌پێدانی ئه‌م بواره له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌م سه‌ردانه به‌شێكه لهسهردانو به‌دواداچوون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی‌و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت له ڕووی دارایی‌و ئابورییه‌وه.