ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 27ی 6ی 2021، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی دارایی‌مان كرد‌و به‌داواداچوونمان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی خانه‌نشینانی ڕاسته‌قینه‌و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاكسازی‌و پیاچوونه‌وه به خانه‌نشینی نایاساییمان كرد.
له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان كاك حازم ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و خانه‌نشینان به ئاماده‌بوونی ستافێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، كه پێكهاتبوون له جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسی به‌شی یاسایی، گفتوگۆی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كران.
1ـ ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نی.
2ـ كێشه‌و گرفتی به‌رده‌م خانه‌نشینان له ڕووی یاسایی‌و هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایی خاخه‌نیشنیی یه‌كگرتووی عێراق‌و تێچوونه‌كانی له‌سه‌ر بودجه له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا.
3ـ گرفتی خانه‌نیشنی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و كه‌می موچه‌كانیان له‌كاتی خانه‌نشین بوونیاندا.
4ـ چۆنیه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی فایل‌و دۆسیه‌ی مووچه‌خۆرانی خانه‌نیشینی.
6ـ كێشه‌كانی خانه‌نشینان له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان.
7ـ ئاست‌و هه‌نگاوه‌كانی پیاچوونه‌وه به خانه‌نشنینانی نایاسایی‌و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی.
8ـ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی خانه‌نیشنینانی هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی.
ئه‌م سه‌ردانه به‌شێكه له‌سه‌ردان‌و به‌دواداچوون بۆ وه‌زاره‌تی دارایی‌و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت له ڕووی داراییه‌وه.