ڕۆژی 17ی 5ی 2021، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به هۆكاری یه‌كنه‌خستنی ژمێریاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌رده‌وامی هێزه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتا له‌ده‌ستی حزبدا، من زۆر بە پەرۆش و جیدییەوە قسه‌م كرد، باسم له‌و مه‌ترسییانه كرد كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی چه‌ك به‌ده‌ستی حزبه‌وه ڕووبەڕوومانن، باسم له هه‌ڕه‌شه‌یە كرد كه هه‌میشه كوردستان ئه‌خاته به‌رده‌م مهترسیو كاره‌سات، ئه‌ویش فه‌رمانبه‌رداری هێزه‌كان و چه‌كی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
كورت‌و پوخت وتم:" تا چه‌كی حزب به‌رده‌وام بێت‌و هێزه‌كان سه‌ر به یهكێتیو پارتی بن ئه‌وه ئه‌بێت هەمیشە چاوه‌ڕێی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی وەک شهنگالو 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك بكه‌ین".
هه‌روه‌ها وتم: "ناكرێت ئه‌م هێزانه به گونیه بە پاره‌ی ئه‌م وڵاته پشتیوانی بكرێن، به‌ڵام ئینتیمایان بۆ حزب بێت و دوو حزبی دەسەڵات بیانجوڵێنێت و هیچ یاسایەک ڕێکیان نەخات"، هه‌روه‌ها باسم له بایه‌خی دروستكردنی هێزی بڕوادارو خاوه‌ن ئینتیما بۆ وڵات‌و كۆكردنه‌وه‌یان له ده‌زگای نیشتیمانی و ملكه‌چبوونیان بۆ یاسا‌و دامه‌زراوه كرد.
ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو به‌لامه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی جه‌نابی وه‌زیر وه‌ڵام بداته‌وه‌و له‌سه‌ر پرسیار‌و قسه‌و بۆچوونه‌كانمان قسه‌ی هه‌بێت، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ڕێزی هاوڕێمان وه‌ڵامی دامه‌وه!
ئهقڵیهتهكه بچوكه، خۆیان ناتوانن و نایانەوێت دۆخه‌كه چاك بكهنو ده‌رفه‌ت به ئۆپۆزسیۆن‌و هیچ دڵسۆز‌و چاكهخوازێكیش ناده‌ن ڕۆڵێكی دروست‌و نیشتیمانیانه ببینێت بە قازانجی ئایندەی ئەم وڵاتە، ته‌نانه‌ت كاتێك ئێمه پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته یاسایی‌و نیشتیمانیانه ده‌كه‌ین كامه‌یان زۆر خۆی به ده‌وڵه‌تمه‌دار ده‌زانێت ئه‌ڵێت :" ئێمه لە هەڵبژاردنەکان زۆرینه‌مان هێناوه‌و ئێوه كه‌مینه‌ن، چاوهڕێبكهن تا هه‌ڵبژاردنێكی تر! بەوجۆرە ئیدارەی وڵات بدەن کە دەیڵێن!"، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێت ئه‌وان چۆن‌و به چ شێوه‌یه‌ك زۆرینه‌ن!
ئەمە لە کاتێکدا لە زۆر وڵاتی دونیا بە بەرنامە دەرفەت دەدرێت بە ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی باشتر بگێڕێت لە ئاراستەکردنی وڵات و چاودێری حکومەت، چونکە هێزی ئۆپۆزسیۆن بەرژەوەندی لەگەڵ حکومەت و دەسەڵات نیەو باشتر ئەتوانێت ڕۆڵی چاودێری بگێڕێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی چه‌كداری حزبی ته‌نها له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و وڵات نییه، بگره له‌سه‌ر خودی سه‌ركرده‌و حزبهكانیشیانه، تا ڕۆژێك زووتر له‌م زه‌لكاوه بێینه ده‌ره‌وه دره‌نگه، ئه‌بێت هه‌موو فشار بكه‌ین، تا وڵاته‌كه‌مان لەوە زیاتر نه‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی ڕاسته‌قینه.
عومەر گوڵپی
٢٢ی ٦ی ٢٠٢١