سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆى لیژنه‌ی دارایی:
ـ كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوكه‌ری زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ زانینی هۆكاره‌كانی سستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه له هێندێك بواردا ئاسته‌كه‌ی سفره، به‌تایبه‌ت پاش نزیكه‌ی ساڵێك له ده‌رچوونی یاساكه حكومه‌ت ده‌ستی بۆ گه‌نده‌ڵی سه‌بازی به‌تایبه‌ت گه‌نده‌ڵی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا نه‌بردووه، كه گه‌وه‌ترینه به به‌راورد به گه‌نده‌ڵیه‌كانی تر.
ـ تا ئه‌و كاته‌ی چاكسازی ڕاسته‌قینه و ڕیشه‌یی له سه‌رچاوه‌كانی داهات نه‌كرێت، دۆخی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم وه‌ك خۆی ده‌بێت، و مووچه هه‌واڵی به په‌له‌ی میدیاكانه.
ـ جه‌ختمانكرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته داهاته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی، و كۆتایی به ناشه‌فافیه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی بهێنرێت‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵك بنه‌مای فه‌رمانڕه‌وایی بێت نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی دوو حزبی سیاسی‌و كۆمپانیاكانیان.
ـ جه‌ختمانكرده‌وه وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ ئێمه جێگه‌ی قبوڵ نییه، و سه‌رچاوه‌كانی داهات زیادبوون‌و به‌شی پێویستی‌و خه‌رجییه‌كان ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ی ڕێگره ته‌نها گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ته.
ـ وه‌ك پێشتر خوێندنه‌وه‌مان بۆ كردبوو، ڕێككه‌وتنی هه‌رێم‌و به‌غدا له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه زیاتر ده‌ستكه‌وتنی یاسایی‌و سیاسی هه‌یه نه‌وه‌ك ئابوری، ڕێککەوتنەکە بە ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان‌و باشكردنی دۆخی دارایی نەبووە، وا دیارە ئەنجامەکە بەوجۆرە بوو کە چاوەڕێمان دەکرد: ئه‌وان له ماڵی خۆیان‌و هه‌رێمیش له ماڵی خۆی.
ـ له‌هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، ڕاسته‌وخۆ بووبێت له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان یان له لیژنه‌كان، له كاتی خۆیدا‌و ڕووبه‌ڕوو خاڵمان خستووه‌ته سه‌ر پیت‌و قسه‌یه‌كمان نه‌هێشتووه‌ته له ده‌ره‌وه بیكه‌ین، هه‌ر به‌مجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان، ئه‌وه‌ش كاری په‌رله‌مانتاره.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان