بەدواداچوون بۆ دۆخی‌ خراپی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ چەمچەماڵ
2021-09-01
319 جار خوێندراوەتەوە
 
لە یاداشتێکدا، کە ژمارە (٦١)، بەروارى (١ى ٦ى ٢٠٢١)ى لەسەرە، و پێشکەش بە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کراوە، ٢٦ ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان داوا دەکەن سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران لە کۆبوونەوەی‌ داهاتووی‌ خۆیدا کێشەی‌ کەمی‌ ئاوی‌ قەزای‌ چەمچەماڵ بخەنە بەرباس‌و لێکۆڵینەوەو چارەسەری‌ هەمیشەیی‌ و کاتی‌ بۆ دانیشتوانی‌ ئەو قەزایە بدۆزنەوە، بەتایبەت داوا دەکەن پڕۆژەی‌ ئاوی‌ گۆپتەپە - چەمچەماڵ بخرێتە بواری جێبەجێ بکردن و بۆ ئەم هاوینەش چارەسەری‌ کاتی‌ بدۆزرێتەوە.
 
هەر لە یاداشتەکەدا هۆشداری‌ ئەوە دراوە کە ئەگەر حکومەت ئەو ڕێگاچارانە بەزوویی‌ نەگرێتەبەر و بە ئەرکی سەرشانی هەڵنەستێت، خەڵکی‌ ئەو قەزایە دەکەونە دۆخێکی‌ سەختی‌ ژیان‌و گوزەرانەوە.
 
دەقی‌ یاداشتەکە:
 
بەڕێز/ دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان - عێراق
 
بابەت/ کێشەی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ دانیشتوانی‌ قەزای‌ چەمچەماڵ 
 
قەزای‌ چەمچەماڵ کە بەهۆی‌ زۆری‌ ژمارەی‌ شەهیدانی‌ ئەنفال و جنۆساید لەو شارە، بە پایتەختی‌ ئەنفال و جینۆساید ناسراوە، و ژمارەی‌ دانیشتووانەکەی‌ زیاترە لە (٢٠٠ هەزار) هاووڵاتی‌، وێڕای‌ ژمارەیەک گرفتی‌ جۆراو جۆری‌ پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییەوە، کێشەی‌ گەورەی‌ دانیشتوانەکەی‌ نەبوونی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ پێویستەو ئەو ئاوەی‌ وەزارەتی‌ شارەوانی‌ لە ڕێگەی‌ فەرمانگەکانیەوە دابینی‌ دەکات، کەمترە لە سێیەکی‌ بڕی‌ پێویسی‌ ئاو بۆ هاووڵاتیان بە پێی‌ ستانداردەکان‌و دانیشتووانی‌ قەزاکە ڕووبەڕووی‌ گرفتی‌ گەورەی‌ بێ ئاوی‌ بوونەتەوە، بەتایبەت لە وەزری‌ هاویندا بەشێوەیەکی‌ ئاسایی‌ دابەشکردنی‌ ئاو لە (٧ تا ٩)ڕۆژ درێژ دەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ هەر کێشەیەکی‌ هونەریش وەک بچڕانی‌ تەزووی کارەباو شکانی‌ بۆری‌، ئەوە دابەشنەکردنی‌ ئاو دەگاتە دوو هەفتەو زیاتریش.
 
هەربۆیە داوا لە بەرێزتان دەکەین، ئەم یاداشتەمان ئاراستەی‌ (سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران) بکرێت‌، بۆ ئەوەی‌ لە نزیکترین کۆبوونەوەی‌ خۆیدا‌ ئەم کێشەیە بخاتە بەرباس‌و لێکۆڵینەوەو بڕیاری‌ پێویستی‌ ستراتیجی‌ بۆ چارەسەری‌ کێشەکە بدات، کە بریتییە لە گەیاندنی‌ ئاوی‌ (زێی‌ بچوک) لە ئاستی‌ گوندی‌ (گۆپتەپە) بە قەزاکە، هەروەک داوا دەکەین تا جێبەجێکردنی‌ ئەو پڕۆژەیەش بە زوویی‌ چارەسەری‌ کاتی‌ بۆ ئەم هاوینە بدۆزرێتەوە، ئەگەرنا بەهۆی‌ کەمی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ خاوێن و تەندروستەوە، هاووڵاتیانی‌ ئەو قەزایە لەم هاوینەدا دەکەونە دۆخێکی‌ سەختی‌ ژیان‌و گوزەرانەوە.
 
واژۆکان:
 
١ـ عومەر گوڵپی‌.
٢ـ عەلی‌ حەمەساڵح تەها.
٣ـ سەلمە فاتیح تۆفیق.
٤ـ دیاری‌ ئەنوەر حەمەڕەحیم.
٥ـ شیرین ئەمین عەبدولعەزیز.
٦ـ شادی‌ نەوزاد وەهاب.
٧ـ جەلال موحەممەد ئەحمەد.
٨ـ هاوڕێ مەلا ستار.
٩ـ عوسمان عەلی‌ حەمەئەمین.
١٠ـ شەمۆل ئاشین صابریرە.
١١ـ عەباس فەتاح صەلاح.
١٢ـ د.هەورامان حەمەشەریف گەچێنەیی‌.
١٣ـ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی‌.
١٤ـ هێرش فەقێ حەسەن.
١٥ـ موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی‌.
١٦ـ گۆران عومەر عەلی‌.
١٧ـ عەبدولناصر ئەحمەد عەلی‌.
١٨ـ ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
١٩ـ سیروان بابان.
٢٠ـ شیرین یونس عەبدوڵڵا.
٢١ـ بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
٢٢ـ یاسین خزر تەها.
٢٣ـ د.شایا کاکە صاڵح.
٢٤- موژدە مەحمود.
٢٥- کاوە عەبدولقادر.
٢٦- ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
 
٩ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢١
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 286,007     ژمارەی میوان 580