پریزینتەیشنێکى ڕۆژنامەوانى سەبارەت بە داهات و خەرجى و دۆخى دارایى و مووچە لە هەرێمى کوردستان
2021-05-24
439 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕۆژى دووشەممە، ٢٤ى ٥ى ٢٠٢١، سەبارەت بەداهات و خەرجى لە هەرێمى کوردستان، گەیشتینە ئەم دەرئەنجامەى خوارەوە:
 
* لە هەرێمى کوردستان:
ـ داهاتى پێویست هەیە بۆ مووچەى تەواو بەبێ لێبڕین.
ـ بڕى پێویست پارە هەیە بۆ بەگەڕخستنى وەزارەتەکان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى.
ـ بڕى پێویست پارە هەیە بۆ بەگەڕخستنەوەى پڕۆژەکان و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان.
 
* هەربۆیە حکومەتى هەرێم دەتوانێت:
ـ مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکات بە پێى یاسا.
ـ پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
ـ کارمەندو مامۆستایانى گرێبەست بکاتە هەمیشەیى.
ـ مامۆستایانى وانەبێژ بگۆڕێت بە گرێبەست.
 
* ڕێگریی و بەربەست و هەڕەشەکانى بەردەم باشبوونى دۆخى دارایى بریتیە لە:
ـ بەردەوامى گەندەڵى ڕێکخراو.
ـ بەردەوامى قاچاخچێتى و کۆمپانیاکارى لە خاڵە سنوریەکان.
ـ دوو گیرفانى حکومەت (دابەشبوونى داهات بۆ دوو هێزى دەسەڵات).
ـ جێبەجێنەکردنى یاسا و بەردەوامى ستەم.
ـ خراپى سیستم.
 
* بەرپرسیارى خراپى دۆخى دارایى و بەردەوامى گەندەڵى و دزى و قاچاخچێتى هەرسێ هێزى پێهێنەرى حکومەتن، بەتایبەت هەردوو هێزى دەسەڵات کە بەهۆى چەکى حزبى دەستیانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستانیان لاواز کردووەو خەڵکەکەیان هەژار کردووە.
* لەم پریزینتەیشنە ڕۆژنامەوانیەدا بە وردى هەموو ئەم بابەتانەمان ڕوونکردووەتەوەو بە بەڵگەوە سەلماندوومان.
 
* لەگەڵ بەجێهێنانى ئەرکمان لە ڕوونکردنەوە بۆ ڕایگشتى، لە هەوڵ و فشارەکانمان لە پەرلەمانەوە بەردەوام دەبین.
 
عومەر گوڵپى
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان
٢٤ى ٥ى ٢٠٢١


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,045     ژمارەی میوان 122