بەدواداچوون بۆ کێشەى گەنجان و هاووڵاتیانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان
2021-09-01
445 جار خوێندراوەتەوە
 
بەرپرسیارێتی‌ حکومەتی‌ هەرێم و حکومەتی‌ فیدراڵی‌ و ئاژانسی‌ نەتەوەیەکگرتووەکانە بەدەم کێشەی‌ ئەو گەنج و هاووڵاتیانەوە بچن کە بە دونیایەک خەون و ئومێدەوە لە ڕۆژهەڵاتی‌ کوردستانەوە ڕوویان لە هەرێمی‌ کوردستان کردووە و لە ئێستەدا لە دۆخێکی‌ سەختی‌ ژیاندان.
 
دەقی‌ یاداشتەکە:
بەڕێز/ دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان - عێراق
بابەت/ کێشەی‌ گەنجانی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستانی‌ نیشتەجێی‌ هەرێمی‌ کوردستان
پاشئەوەی‌ لە سەعات یەکی‌ پاشنیوەڕۆی‌ ڕۆژی‌ (١٨ى ٥ى ٢٠٢١)، گەنجێک لە بەردەم نووسینگەی‌ هەولێری‌ نەتەوە یەکگرتووەکان و لە پێشچاوی‌ کامێرەی‌ چەند میدیایەکدا، ئاگری‌ لە جەستەی‌ خۆی‌ بەردا، لە شەوی‌ ڕووداوەکە سەردانی‌ گەنجەکەم کرد لە نەخۆشخانەی‌ ئمیرجێنسی‌ لە هەولێرو پاش گفتوگۆ لەگەڵ هاوەڵانی‌ گەنجەکەو چەند گەنج و هاووڵاتیەکی‌ پەناهەندە گەیشتمە ئەو بڕوایەی‌ کە ئەو گەنجانەی‌ لە وڵاتی‌ ئێرانەوە بە هۆکاری‌ سیاسی‌ ڕوویان لە هەرێمی‌ کوردستان کردووە لە چەندین ڕووەوە کێشەی‌ گەورەیان هەیەو دۆخی‌ هەژاریی‌ و نەبوونی‌ پشتیوانی‌ یاسایی‌ و مافە مەدەنییەکان بوونەتە هۆی‌ دروستبونی‌ دۆخێکی‌ سەختی‌ ژیان بۆیان، هۆکاری‌ کێشەکان جۆراو جۆرن و پێویستیان بە فریاکەوتنی‌ خێرا هەیە تا ڕێگە لەهەر ڕووداوێکی‌ نەخوازراوو ناخ هەژێن بگیرێت و ژیانی‌ ئەو گەنجە و دەیانە گەنجی‌ تر ڕزگار بکرێت.
 
هەربۆیە داوا لە ئێوەی‌ بەڕێز دەکەم لیژنەکانی‌ (پەیوەندییەکان و ڕەوەندی‌ کوردستانی‌) و (کارو باری‌ کۆمەڵایەتی‌ و مافی‌ مرۆڤ) و ( ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان) ڕاسپێرن بە بەدواداچوونی‌ پێویست بۆ کێشەی‌ گەنجانی‌ ڕۆژهەڵات کە لە شارو شارۆچکەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان نیشتەجێن و دۆزینەوەی‌ چارەسەر بۆ گرفتەکانیان لە ڕێگەی‌ هەردوو حکومەتی‌ هەرێم و حکومەتی‌ فیدراڵی‌ و ئاژانسی‌ نەتەوەیەکگرتووەکان.
 
عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی‌
ئەندانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٩ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢١
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,702     ژمارەی میوان 253