نامەو ڕاگەیەنراوى ٢٩ ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە بارەى بڕیارى دادگاى پیاچوونەوەوە
2021-05-07
73 جار خوێندراوەتەوە
نامەیەک بۆ دادگای‌ پێداچونەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان

ئێمەی‌ ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، لە ڕێگەی‌ ئەم نامە ئاشکرایەوە، داوا لە دادگاکەتان دەکەین، بڕیارەکەتان، بڕیاری‌ ژمارە (468) لە بەرواری‌ (28ی‌ 4ی‌ 2021) تایبەت بە پیاچوونەوە بە بڕیاری‌ دادگای‌ (تاوانەکانی‌ هەولێر2) تایبەت بە سزادراوانی‌ پارێزگای‌ دهۆک ڕاست بکەنەوەو سزای‌ هەریەکە لە سزادراوان (شیروان ئەمین، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا، گوهدار موحەممەد ئەمین) هەڵبوەشێننەوە، لەبەر بوونی‌ ژمارەیەک هەڵە کە ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە بەشێکیانن:

1ـ سزادراوان لە قۆناغی‌ لێکۆڵینەوەدا بە پێی‌ یاسا مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوەو پارێزەریان بۆ دابین نەکراوە.

2ـ ئەو دانپیانانەی‌ لە دۆسیەکانیاندا هاتووە، لە ژێر هەڕەشەدا لێیان وەرگیراوە.

3ـ سەردانی‌ قونسوڵخانەی‌ ئەمریکاو ئەڵمانیا لە هەولێرو وەرگرتنی‌ هاوکاری‌ بۆ کارو چالاکی‌ مەدەنی‌ لەلایەن سزادراوانەوە بە تاوان ئەژمار کراوە، لەکاتێکدا ئەمە کارێکی‌ تەواو یاساییە، و سەدان ڕێکخراوو چالاکی‌ مەدەنی‌‌و دامەزراوەی‌ حکومی‌‌و ناحکومی‌ لە کوردستان لە ساڵانی‌ ڕابردوو و بەردەوامیش لەلایەن قونسوڵخانەی‌ ئەو دوو وڵاتەو قونسوڵخانەی‌ وڵاتانی‌ تریش هاوکاریکراون‌و هاوکاری‌ دەکرێن، تەنانەت هاوپەیمانان بەردەوام مانگانە هاوکاری‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگەش دەکەن.

4ـ ئامادەبوونی‌ لایەنی‌ سکاڵاکار کە (ئاسایش) بوون لە نێو هۆڵی‌ دادگادا وەک پاسەوان‌و لە هەمان کاتدا وەک سکاڵاکار پێچەوانەی‌ یاسایە، تەنانەت هەڵسوکەوتی‌ ئەو هێزانە بەبێ فەرمانی‌ دادوەر ئەوەی‌ نیشان دەدا کە ئەو هێزانە لە نێو دادگا باڵادەستن.

هەربۆیە لە ڕوانگەی‌ ڕێزگرتن لەسەربەخۆیی‌ دەسەڵاتەکان‌و دروست نەبوونی‌ پشێوی‌‌و ئاڵۆزی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە کوردستان‌و لە دەست نەدانی‌ متمانە بە دادگاکان‌و چەسپاندنی‌ دادگەریی‌ بۆ سزادراوان‌و کەس‌و کاریان، داواتان لێ دەکەین بڕیاری‌ دەستەی‌ سزایی‌ دادگاکەتان لەلایەن (دەستەی‌ گشتی‌) دادگای‌ پیاچوونەوەوە پیاچوونەوەی‌ بۆ بکرێت‌و ڕاست بکرێتەوەو سزادراوان ئازاد بکرێن، چونکە ئێمە ئاگاداری‌ دۆسیەکە بووین‌و لە ڕۆژی‌ دادگاییەکەش نوێنەرانمان لە ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ پەرلەمان ئامادەبووین‌و هیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە تاوانێک لەسەر سزادراوان ساغ بکاتەوە، و چەندین هەڵەو ستەمی‌ دادوەریی‌ لە دۆسیەکەیاندا هەیە هەر لە قۆناغەکانی‌ لێکۆڵینەوەوە تا دادگاییکردنیان‌و بڕیاری‌ کۆتایی‌.

لەگەڵ رێزدا

ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان:
1ـ گوڵستان سەعید.
2ـ عەبدولستار مەجید.
3ـ د.کازم فاروق.
4ـ د.شێرکۆ جەودەت.
5ـ عەلی‌ حەمەساڵح.
6ـ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی‌.
7ـ ئەبوبەکر هەڵەدنی‌.
7ـ هاوڕێ مەلا ستار.
9ـ د.شایان عەسکەری.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11ـ شیرین ئەمین.
12ـ مژدە مەحمود موحەممەد.
13ـ عوسمان کانی‌ کوردەیی‌.
14ـ سیپان سالم ئامێدی‌.
15ـ کاوە عەبدولقادر.
16ـ هڵز ئەحمەد موحەممەد.
17ـ دابان موحەممەد.
18ـ ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
19ـ ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
20ـ موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
21ـ د.هەورامان گەچێنەیی‌.
22ـ جەلال موحەممەد ئەمین. 
23ـ شاخەوان ڕەوف.
24ـ بەلێن ئیسماعیل.
25ـ گۆران عومەر.
26ـ یاسین خدر.
27ـ ڕزگار شەهید حەمە نەگرەیى.
28ـ بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
29ـ عومەر گوڵپی‌.

 

٦ى ٥ى ٢٠٢١ - هەولێر


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار
    میوان 6
دروستکراوە لەلایەن KodTech.Net