داهاتى کوردستان بەردەوام زیاد دەبێت و لێبڕینى مووچە بەردەوامە، خەڵک دەپرسێت و ئێمەش بە دواداچوون دەکەین، بە پێچەوانەى یاساوە وەزیرانى دارایى و سامانە سروشتییەکان زانیارییەکان ئاشکرا ناکەن، سەرۆکایەتى پەرلەمانیش بە ئەرکى خۆى هەڵناستێ لەم بوارەدا.
لە کۆبوونەوەى ژمارە (٩)ى ڕۆژى ٢١ى ٤ى ٢٠٢١، ى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێگەى خاڵى پەیڕەوییەوە بەدواداچوونمان بۆ داهاتى هەرێمى کوردستان کرد.