نانەکەی مام مەحمود!
2021-04-13
427 جار خوێندراوەتەوە
نەمتوانی نەوەستم، ڕیشە سپییەکەی و تەمەنەکەی ڕایگرتم، لە سێبەری ئەو کەچە دیوارە سەرقاڵی نانی نیوەڕۆ بوو، چ نانێک؟ تەنها دوو کولێرەو بیبسییەک!
 
تەمەنی ٧٣ ساڵە، دوو ساڵە لەم کۆمپانیایە کار دەکات و ژینگە پارێزە، ڕۆژانە هەشت سەعات کار دەکات، بەڕاستی هەشت سەعات کارکردن لەسەر شەقامەکان بە سەرماو گەرما تەنها بە ٣٠٠ هەزار دینار بۆ ئەم تەمەنە زۆر سەختە.
 
یاساکان خراپن، سیستمەکە خراپە، ئەوەشی هەیە وەک خۆی جێ بەجێ ناکرێت، لانی کەم تا ئەو کاتەی وڵات دەگاتە ئاستێکی کەمێک مرۆڤانە دەکرێت من و تۆی هاووڵاتی بە پیس نەکردنی شەقامەکان هاوکار بین، کۆمپانیاکانیش جیاوازی بکەن لە نێوان تەمەنەکاندا لە کارەکانیان و ئەم تەمەنانە هەمان کاریان پێ نەکەن، کە وێڕای ڕازیبوونی لە بەرپرسانی کۆمپانیاکەی، تەنها ئەم دوو داواکارییەی هەبوو، لەبارەی داواکەشییەوە لەگەڵ برای ئەزیزم کاک زانای قائمقامی پێنجوێن قسەم کرد.
 
مام مەحمود زۆر لە کارەکەی ڕازییە، ئاسودەیە، چونکە بە ئارەقی ناوچاوی بڕە پارەیەکی شەرەفمەندان و حەڵاڵ پەیدا دەکات و ئاتاجی کەس نییە و سەربەرزە پێی، بەڵام من دەزانم لە دووری تەنها پێنج سەد مەتر لە شوێنی دانیشتنی مام مەحمودەوە بەرپرسە تاڵانکارەکان بە قاچاخچێتی شەوانە یەک ملیۆن دۆلار پەیدا دەکەن! دیقەت بدە، شوێنی کارەکەی مام مەحمود تەنها ئەوەندە لە دەروازەی سنوری باشماخەوە دوورە.
 
عومەر گوڵپی

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 286,031     ژمارەی میوان 5