لە کۆبوونەوەی ژمارە(٥)، خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان کە لە بەرواری ٣١ی ٣ی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لە رێگەی خاڵی پەیڕەوییەوە داوامکردسەرۆکایەتی پەرلەمان وەڵام ئەو پرسیارە لە حکومەت وەرگرێتەوە کە بۆچی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی زیادیکردووە بەڵام بەردەوامە لە لێبڕینی مووچە؟
ئەم پرسیارە زارەکییە دوای ئەوە هات کە حکومەت پابەندی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نابێتو لە کاتی یاسایی خۆیدا وەڵامی پرسیارو بەدواداچوونەکانی پەرلەمان ناداتەوە.
ـ پرسیاری ژمارە (٧٧) لە ٣ی ٢ی ٢٠٢١ سەبارەت بە ڕێژەی فرۆشتنی نەوت و داهاتەکەی لە مانگی (١)ی ساڵی ٢٠٢١.
ـ پرسیاری ژمارە (٨٩) لە ٢ی ٣ی ٢٠٢١، سەبارەت بە داهاتی مانگی (٢)ی ساڵی (٢٠٢١).
ـ پرسیاری ژمارە (٩٣) لە ٩ی ٣ی ٢٠٢١، سەبارەت بە ڕێژەی فرۆشتنی نەوت و داهاتەکەی لە مانگی (٢)ی ساڵی (٢٠٢١).