له كوردستان كێ باج دهدات؟
بهشێكی زۆری كۆمپانیا گهورهكانی كوردستان خۆیان له باج دهدزنهوه، زۆرینهی ئهو كۆمپانیایانەش یان ڕاستهوخۆ هی ههردوو حزبی دهسهڵاتن یان نزیكن لهوان.
هاوڵاتیهكی ئاسایى، ئهوهی دوكانێكی سهرتاشخانه یان مریشك فرۆشتن یان ماركێتێكى هەیە، ئەو هاووڵاتیەى چالاکییەکى ئابورى بچوک یان نیمچە گەورەى هەیە، زۆرینه ئهو كهسه ئاساییانه باج دهدهنو حكومهت له وهرگرتنی باجدا بهرانبهریان بههێزه، بهڵام لاوازه بهرانبهر كۆمپانیا زهبهلاحهكان.
بەشێک لەو کۆمپانیایانەى کە باج نادەن و بە ناڕەوا تەنها پارەو داهات کۆ دەکەنەوە:
ـ کۆمپانیای سنورییەکان ئەوانەی لە خاڵە گومرگییەکانن باج نادەن یان باجى ڕەمزیی دەدەن، کە ژمارەیان ٢٠ کۆمپانیایە! بۆ نمونە هەیانبووە ٢٦٨ ملیۆن دیناری لەسەر بووە تەنها (٢,٤٠٠,٠٠٠) دیناری داوە!
ـ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت باج نادەن، باجی فرۆشتنیش نادەن، تەنها باجی فرۆشتنى کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەتوانێت مانگانە زیاتر لە ١٥ ملیار دینار داهات زیاد بکات کە بۆ ساڵەکە دەکاتە (١٨٠ ملیار دینار).
ـ کارگەکانی شیش و چیمەنتۆ باج نادەن.
ـ کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت، نەخۆیان باج دەدەن، نە کارمەندەکانیان!(کارمەند وا هەیە مووچەکەى زیاترە لە ١٥٠٠٠ دۆلارى مانگانە)
ـ کۆمپانیاکانى ناوخۆ، ئەوانەى بەشدارن لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت، باج نادەن.
ـ موەلیدە ئەهلییەکان باج نادەن.
ـ کۆمپانیاکانی بواری وەبەرهێنان باجی زەوی نادەن! باجی پڕۆەکانیان نادەن! زەوییان بە نزیک لە بەلاش وەرگرتووە، دەیکەن بە خانوو و شوقەی گرانبەهاو بە ملیارەها دینار قازانج دەکەن کێشەی کرێچییەکانیش حەل نابێت و تەنها کۆمپانیاکان قازانج دەکەن!
ـ زۆرینەی ڕۆژە گەشتیارییەکان باج نادەن یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەخشراون لە باج.
ـ کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن باج نادەن.
ـ تەنها باجی فرۆشتنی کۆمپانیاکانی ئاسیا سێڵ و کۆڕەک و زەین بۆ کارتەکانی باڵانس کە لە کوردستان دەیفرۆشن دەکرێت ساڵانە زیاتر لە (١٥٠ ملیار دینار) داهات بۆ حکومەت زیاد بکات. کە بە پێی ماددەی (١٣) لە یاسای ١١٣ی ساڵی ١٩٨٢ مافی هەرێمە.
ـ لێخۆشبوونی گومرگی و باج یەکێک لە فەزیحەکانە لە خاڵە سنورییەکان، تەنها لە یەک مانگی ساڵی ٢٠٢٠، بڕی ئەو پارەیەی لێخۆشبوونی گومرگی و باجی بۆ دەرچووە لە ئیبراهیم خەلیل بریتی بووە لە ٦ ملیۆن دۆلار! لە یەک ساڵدا دەگاتە ٧٢ ملیۆن دۆلار، کە بە دنیار دەکاتە (١٠٤ ملیار دینار)! ئەی دەروازەکانی تر؟!
ـ پاڵاوگەکانی نەوت و سومەتەمەنی و عەمارەکانیان باج نادەن، ئەوانەی بازرگانی بەرهەمی نەوتی دەکەن، باج نادەن!
دهقی گفتوگۆیەکمان لەگەڵ کەناڵى ڕووداو لەبارەى باج لە کوردستان: