تێبینی: ئەم وتارە لە مانگی ٧ی ٢٠١٥ نووسراوەو بڵاوکراوەتەوە:
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه هێندێكیان هاوڕێ‌و دۆستی خۆشه‌ویستمن، بابه‌تی گه‌نجێكی زنجیر له مل‌و به‌ستراوه‌یان له كولانه‌یه‌كدا وروژاند كه ناخی هه‌موو مرۆڤێك ده‌هه‌ژێنێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی لای من ئه‌وه‌یه: ئه‌م كاره‌ساته‌و هاوشێوه‌كانی به ته‌واوی ساڕ‌ێژ نابن‌و داخی ده‌روونی هه‌ڵچووی كه‌سمان نابێته ئه‌و وێستگه‌یه‌ی ئیتر ئاسوده‌بین به‌وه‌ی له دوای ئه‌م كه‌یسه‌وه كه‌سیتر له كوردستان به‌مجۆره‌ی ئێسته نابێته كۆیله‌و به ده‌ست ئێش‌و ئازاره‌كانییه‌وه گیرۆده نابێت.
بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم بێجگه له ده‌ستخۆشی له كاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه، له‌م ڕووه‌وه 3 ڕاستی بخه‌مه ڕوو كه ده‌كرێت دوور له جوڵاندنێكی میدیایی‌و وروژاندنێكی هه‌ست‌و نه‌ست (كه هێندێك جار پێویستن) هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌مجۆره كه‌یسانه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیاده‌بینه‌وه كوردستان‌مان ئه‌و شوێنه‌یه مرۆڤ هه‌رچی بێت‌و سه‌ر به‌هه‌ر پۆلێنێكی نه‌خۆش‌و ساغدا دابه‌شبووبێت مافه‌كانی پارێزراون:
1ـ كه‌سانیك هه‌ن له كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی ده‌روونییه‌وه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌شیان له‌وه‌دایه ژیانیان به‌رده‌وام پێویستی به‌وه هه‌یه له ژێر چاودێریی كه‌سانی تردا دابێت، یاخود به پاڵپشتی كه‌سانی تر ئه‌رك‌و فرمانه‌كانی ڕۆژانه‌یان جێبه‌جێًبكه‌ن، ئه‌مه‌ش بارقورسیی‌و بارگرانییه‌كی زۆره بۆ خێزانه‌كان، له‌نێویاندا به‌تایبه‌ت بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئه‌ركه، كاروباره‌كای تری ژیانیشیان به ئه‌سته‌م هه‌ڵده‌سوڕێنن. بۆیه له‌م ڕووه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانییه‌تی هاوكارو یارمه‌تیده‌ربێت به جۆرێك له جۆره‌كان‌و ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر تاوه‌ك‌و كۆمه‌ڵگه پارێزراو و مرۆڤه‌كانی ڕێزلێگیراوبن.
2ـ له كوردستاندا ئامارێكی وردمان نییه پیسانیبدات چه‌ند كه‌س نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه؟ یان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه چه‌ندن كه خۆیان توانای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك‌و كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان نییه‌و پێویسیتان به كه‌سانی تر‌و دامه‌زراوه‌ی پاڵپشت هه‌یه تاوه‌ك‌و وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی بژین، ئاسایی بخه‌ون‌و بحه‌وێنه‌وه‌و بخۆن‌و هه‌وای پاك هه‌ڵمژن. به‌ڵام من دڵنیام ئه‌گه‌ر به هه‌زاران نه‌بن ئه‌وا به سه‌دان كه‌سمان هه‌یه له‌م ڕووه‌وه پێویستیان به هاوكاریی‌و پشتیوانی خێزانه‌كانیان‌و كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خێزانه‌كانیشیان به هه‌ر هۆكارێك: (گرانی ژیان، نه‌بوونی ئه‌ندامانی خێزان، له ده‌ستدانی كه‌سه نزیكه‌كان، سه‌ختی كه‌یس‌و حاڵه‌ته‌كان) نه‌یانتوانی له ئامێزیان بگرن یاخود ژیانی شایسته‌یان بۆ دابین بكه‌ن، ئه‌وه پێویسته بزانین چاره‌نووسیی كه‌سیان له هی موعته‌سه‌م باشتر نابێت‌و نییه.
3ـ بۆ هه‌موو لایه‌كمان گرنگه: كه‌سێك، گه‌نجێك، له‌م ژیانه‌ی كه شایسته نییه به مرۆڤ ڕزگاریی ببێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێویستتره په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر هۆكاری برینه‌كان نه‌وه‌ك برینه‌كان، هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه بدۆزینه‌وه نه‌وه‌ك خودی نه‌خۆشییه‌كه، سیستمی خۆپارێزی بگرینه به‌ر نه‌وه‌ك سیستمی به‌كارهێنانی ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ره‌كان، ئه‌مه‌یان ڕاستتره، بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته بۆ هه‌موومان گرنگ بێت كه له دوای ئه‌و كه‌یسه‌و پێش ئه‌م كه‌یسه‌شه‌وه كه‌سی تر هه‌یه‌و ده‌بێت كه هه‌مان ژیانی نامرۆڤانه‌ی هه‌بێت؟ ئایا ئه‌مه تاكه حاڵه‌ته له كوردستان؟ ئه‌ی چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی دڵ هه‌ژێنی ئه‌م گه‌نجه ببێته هه‌وێنی چاره‌سه‌ر بۆ ده‌یان‌و سه‌دان حاڵه‌تی تر؟
له كاتێكدا من ئه‌م خه‌مه به‌یان ده‌كه‌م ئاگادارم ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌ویی بێت بڵێم سه‌دان، ئه‌وه ده‌یان حاڵه‌تی تری له‌مجۆره هه‌یه، ده‌یان خێزان گیرۆده‌ن به ده‌ست ئازیزه‌كانیانه‌وه، به‌ده‌ست نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانیانه‌وه، به‌ده‌ست كه‌مئه‌ندامه‌كانیانه‌وه، ده‌یان كه‌سی تر پێیان خۆشه ژیانێكی شایسته بۆ خۆشه‌ویست‌و كه‌سه‌كانیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی ئه‌وان ته‌نها به ئاواتێك ده‌مێنێته‌وه‌و هیچی تر، نه ده‌ستێك هه‌یه هاوكاریان بێت، نه دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه له خۆیان بگرێت، ئه‌وان ته‌نهاو ته‌نهان، خۆیان‌و فرمێسكه‌كانیان، ئه‌وان ته‌نهاو ته‌نهان، خۆیان‌و خه‌مه دوانه‌هاتووه‌كانیان.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌م حاڵه‌تانه به دامه‌زراوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌م حاڵه‌تانه پێویسته به یاسا ژیانیان ڕێك بخرێت، من ڕۆژانه كه‌یسم دێته به‌رده‌ست كه هیچ چاره‌یه‌كت نییه له دۆزینه‌وه‌و دابینكردنی مافی ژیانێكی شایسته بۆیان، یاساكان ده‌ستت ده‌به‌ستن‌و نه‌بوونی توانای دارایی‌ش ڕێگرێكی سه‌خته، پێویسته له‌م حاڵه‌تانه‌دا حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان میهره‌بانانه‌ترو دامه‌زراوانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ن.
پێویسته دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ له‌خۆگرتنی: بێ خانه‌و لانه‌كان، نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان، په‌ككه‌وته‌كان، نه‌خۆشییه نوێیه‌كانی وه‌ك ئۆتیزم، مناڵانی سه‌رجاده، منداڵان‌و ئافره‌تانی به‌كارهێنراو له‌لایه‌ن باندو مافیاكانه‌وه، بازرگانان به مرۆڤ‌و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه، ئه‌مانه‌و ده‌یان ده‌ردو خه‌می تر، له‌وانه‌ی من ئه‌ڵێم پێویسته له موعته‌سه‌مه‌وه تێبگه‌ین ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه چه‌ند موعته‌سه‌می تیایه؟ چۆن له بنه‌ڕه‌ته‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ چۆن چۆنی ئه‌و زنجیره‌ی ملیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌و زنجیره‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌ملیان كراوه‌و ژیانی مرۆڤانه‌یان پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه.